بەسەرپەرشتى پارێزگارى هەولێر، کۆبوونەوەیەکى تایبەت لەسەر نرخى یەکەى نیشتەجێبوون بەڕێوەچوو

بەسەرپەرشتى پارێزگارى هەولێر، کۆبوونەوەیەکى تایبەت لەسەر نرخى یەکەى نیشتەجێبوون بەڕێوەچوو

بەسەرپەرشتى پارێزگارى هەولێر، کۆبوونەوەیەکى تایبەت لەسەر نرخى یەکەى نیشتەجێبوون بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ سیێ شممە 2022.8.2، بەسەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئامادەبوونى هێمن قادر، جێگرى پارێزگارو ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەرى پارێزگار و بەڕیوەبەرى گشتی وەبەرهێنان و قائیمقامی ناوەندو سەرۆکى لیژنەى خزمەتگوزارى و بەرپرسى مولیدە ئەهلیەکان، لەدیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکى تایبەت لەسەر نرخى یەکەى نیشتەجێبوون بەڕێوەچوو. لەسەرەتاى کۆبوونەوەکە، پارێزگارى هەولێر جەختى لەسەر بەرژەوەندى گشتیى هاوڵاتییان کردەوە و ئەوەشى دووپاتکردەوە کە پێویستە چاودێرییەکان چڕتربکرێتەوە و لەپرسى خزمەتگوزارەییەکان ڕێگە نەدرێت بەهیچ شێوەیەک دەستکارى لەنرخى خزمەتگوزارییەکان بکرێت و نرخى خزمەتگوزارییەکان بە نەگۆڕى بمێنێتەوە. سەبارەت بە کارەباش لیژەکان پێویستە دۆخى ئەمڕۆى بەرزبوونەوەى نرخ لەبەرچاو بگرن، هاوکات پارێزگارى هەولێر ئەوەشى ڕاگەیاند،کە ئەوەى تایبەتە بەویستى تەندەرەکان لەبەرزکردنەوەى نرخى خزمەتگوزارییە گشتییەکان، ئەوە ڕێگە پێنەدراوە و هەرکەسێکیش ناڕازییە لەلایەن لیژنەى تایبەتى پارێزگاوە تەندەرینەکەی رادەستی
کۆمپانیایەکی دیکە دەکرێت….
لەکۆتاییدا لەلایەن ئامادەبووانەوە گفتوگۆى تێرو تەسەل لەبارەى هەردوو پرسى خزمەتگوزارییەکان و نرخى کارەباى شارەکانى نیشتەجێبوون کرا، پاشان کۆبوونەوە گەیشتنە ئەو دەرەنجامەى،کە پێویستە نرخى خزمەتگوزارییەکان بە نەگۆڕى وەك خۆی بمێنێتەوە و نرخى کارەباش بۆ دوومانگى داهاتوو دەبێتە (30) سەنت کیلۆ وات. کاتژمێر ؛ دوای ئەم ماوەیەش سەر لەنوێ بە لەبەرچاو گرتنی دۆخی (( بەرزو نزمی )) نرخ لەلایەن لێژنەی تایبەتمەندەوە دیراسەت دەکرێتەوەو نرخی دیکە رادەگەێندرێ…وه