لە ھەفتەی داھاتوو دەست دەکرێت بە دانانی سەرەبلۆک لە زەوییەکانی گوندی کۆری
لە ھەفتەی داھاتوو دەست دەکرێت بە دانانی سەرەبلۆک لە زەوییەکانی گوندی کۆری
کارکردن بۆ زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری بەردەوامە و هەفتەی داهاتوو دەست دەکرێت بە دانانی سەرەبلۆکی زەوییەکان.
لەسەر ڕاسپاردەی ئەندازیار عبدالواحد احمد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر تیمێکی تایبەت ڕاسپێردرا بۆ دانانی سەرەبلۆکی زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری، هەفتەی داهاتوو تیمەکە دەست بەکار کردن دەکەن.
هاوکات دوای دانانی سەرەبلۆک و دیزاینی پڕۆفایل و بەرزی و نزمی زەوییەکان هاوکات لەگەڵ وەرگرتنەوەی یەکەم وێنەی تۆماری زەوییەکان دەست دەکرێت بە ڕێگەپێدانی دروستکردنی خانوو لەسەر زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری.