پارێزگارى هەولێر، دواى نۆژەنکردنەوەى پارکى گڵکەندى بەسەرکردەوە

پارێزگارى هەولێر، دواى نۆژەنکردنەوەى پارکى گڵکەندى بەسەرکردەوە



ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە 2022.8.6، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى هەریەک لە هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانى پارێزگار و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکى شارەوانى و ڕێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەرى ئەندازەى پارک و باخچەکانى هەولێر، دواى نۆژەنکردنەوەى پارکى گڵکەندى بەسەرکردەوە کە لەئێستادا بەڕووى هاوڵاتییان کراوەتەوە.

لەبەسەرکردنەوەکەیدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەست خۆشى لە سەرپەرشتیار و ئەندازیار و ئەو کرێکارانەى لەنۆژەنکردنەوەى پارکەکەدا کاریانکردووە، تەئکیدى لەسەر چارەسەرکردنى سەرجەم ئەو کەم کوڕیانەى کەماون کردەوە، هەروەها پارێزگارى هەولێر گرنگى دانى زیاتر و زۆرترى بەو پارکە وەک شوێنێکى مێژووی هەولێر پایتەخت بەپێویست زانى.

جێگەى باسە، پارکى گڵکەند لەساڵى 1965 بەردى بناغەى دروستکردنى دانراوە و لە 1968.3.28 بەئامادەبوونى خەڵکێکی زۆری شاری هەولێر لە ڕێوڕەسمێکدا کراوەتەوە و بەیەکێک لەباخچە هەرە جوانەکانی شاری هەولێر دەدادنرێت، سالانێکی زوو جێگای سەیران و کات بەسەربردنی خەڵکی هەولێر بووە، هەروەها جێگای سەعیکردن و خوێندنى هەزارن قوتابی شارى هەولێر بووە، ئێستاش دواى نۆژەنکردنەوەى بەڕووى هاوڵاتییان کراوەتەوە.