پارێزگاری هەولێر، سەردانی شەقامی ئیسکان و ناو بازاڕی سەنتەری شار و قاوەخانەی مەچکۆی کرد
ئەمشەو شەممە 2022.8.6 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری ئەحمەد کانی، بەرپرسی لقی2ی پارتی، بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی شەوانی شەقامی ئیسکان و ناوەندی بازاڕی هەولێر وکارو کەسابەتی کاسبکار و دوکاندارن و هاوڵاتییان، سەردانی شەقامی ئیسکان و ناو بازاڕ سەنتەری شار و قاوەخانەی مەچکۆی کرد.
لەسەردانەکەیدا، پارێزگاری هەولێر، لەنزیکەوە لە ڕەوشی شەوانی بازاڕ و شەقامی ئیسکانی کۆڵییەوە و گفتوگۆی لەگەڵ هاوڵاتییان و دوکاندا و کاسبکارانی کرد و گوێی لەگلەیی و کەم و کوڕیی و پێداویستیەکانی گرتن و ڕایگەیاند: "وەکو پارێزگای هەولێر، بەهەموو شێوەک هەرچی لە بەرژەوەندی شارەکەمان و کاسبکار و دوکاندار و خزمەتکردنی هاوڵاتییان بێت، بەدڵنیاییەوە درێغی ناکەین".