پارێزگاری هه‌ولێروكۆنسولی گشتی ئیمارات" گه‌نگه‌شه له‌سه‌ر چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری ده‌كه‌ن ...
له دیوانی پارێزگا" (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی له كۆنسولی گشتی ئیماراتی عه‌ره‌بی (ئه‌حمه‌د ئه‌لزاهر) كرد. له‌و دیداره‌دا" كه هه‌ر‌یه‌كه له دكتۆر دلۆڤان به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندورستی هه‌ولێرو ( سروه خان) به‌رێوه‌به‌ری ناوه‌ندی وڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان له پارێزگای هه‌ولێرو(رێكان محه‌مه‌د زه‌كی) به‌رێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر ئاماده‌ی بوون" ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێروێرای پێشوازی گه‌رمی له كۆنسولی گشتی ئیماراتی عه‌ره‌بی" كه وه‌ك كاره‌كته‌ر رۆڵی شێری بینیوه له هه‌نگاوی كرده‌یی كار‌و چاڵاكییه‌كانی كۆنسولگه‌ری ئیماراتی له هه‌ولێر" هاوكات په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی دوولایه‌نه‌ی دووپاتكرده‌وه و ستایشی ده‌وڵه‌تی ئیماراتی كرد" كه هه‌میشه له كاره مرۆییه‌كان و پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌ه‌كان پێشه‌نگ بوون" به‌تایبه‌تی له‌و كار‌و چاڵاكیانه‌ی به هاوبه‌شی له‌گه‌ل ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. هاوكات له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌و پرۆژه هه‌مه‌جۆرانه‌ی خزمه‌تگوزاری كرد" كه سه‌رباری قه‌یرانی دارایی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن" ئه‌وه‌شی راگه‌یاند" كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وله‌ویه‌تی داوه‌ته مسۆگه‌ركردنی قووتی هاوڵاتیان" ئه‌وانه‌شی ئه‌نجام ده‌درێن له پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری قیرتاو كردن و ئاو‌و ئاوه‌رۆ" له پاش ئه‌و پرۆسه‌ی چاكسازی و رێكخستنه‌وه‌یه دێ" كه حكومه‌ت وه‌ك سیاسه‌تی جێگیری خۆی ده‌ستی داوه‌تێ .
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه كۆنسولی گشتی ئیماراتی عه‌ره‌بی (ئه‌حمه‌د ئه‌لزاهر) ده‌رگای ئه‌جیندای بیرۆكه خزمه‌تگوزارییه‌كانی وڵاتی ئیماراتی خسته روو" له‌م باره‌شه‌وه گه‌نگه‌شه له‌سه‌ر چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك كرا" كه پلانی بۆ دارێژاروه له‌وانه‌ش پرۆژه‌ی ته‌واو كردنی نه‌خۆشخانه‌ی له دایكبوون و منداڵانی (عه‌تایه)" هه‌روه‌ها بیرۆكه‌ی دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به حاڵه‌تی سوتان و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی به‌ساڵاچووان و پرۆژه‌ی دیكه‌ی تایبه‌ت به به‌نداو وگلدانه‌وه‌ی ئاو گه‌شه‌سه‌ندنی كه‌رتی گه‌شتیاری ئه‌و ناوچانه.
هه‌ریه‌ك له پارێزگاری هه‌ولێرو كۆنسولی گشتی ئیماراتی عه‌ره‌بی گفتوگۆی تێر‌و ته‌سه‌لیان كرد له‌سه‌ر ئاماده‌كاری به‌رنامه‌ی كاری هاوبه‌ش" به‌جۆرێك خزمه‌تی زۆرترین هاوڵاتی بكات و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان لێی سوودمه‌ندبن.