بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، کۆتایی بە پاڵەوانیەتى لەش جوانى هەولێر هێنرا

بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، کۆتایی بە پاڵەوانیەتى لەش جوانى هەولێر هێنرا


دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە 2022.8.10، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە وەرزشوانان و وەرزش دۆستان، یەکێتى لەش جوانى و لێهاتوویی جەستەیی لقى هەولێر بە هاوکارى یەکێتى نیشتیمانى لەش جوانى و لێهاتوویی جەستەیی عێراق و یەکێتى ناوەندى کوردستان، لەڕێورەسمێکدا کۆتایی بە پاڵەوانیەتى لەش جوانى هەولێر هێنرا، کە لەسەر ئاستى هەموو هۆڵەکانى قەزا و ناحییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر وەک ڕێزلێنانێک بۆ مێژووى وەرزشى یاریزانى لەش جوانى شارى هەولێر (ئەحمەد ڕامبۆ) بەبەشدارى زیاتر لە(60) یاریزان ئەنجامدرابوو.

لەکۆتایشدا لەلایەن پارێزگارى هەولێرەوە وێڕاى دەست خۆشى لەسەرپەرشتیارو یاریزان و دادوارانى پڵەوانیەتیەکە، بڕوانامەى بەشداریکردن و خەڵاتى بەسەر براوەکانى پاڵەوانیەتیەکە دابەشکرد.