لەهەولێر، ئیڤێنتێک بۆ ئەنجامدانى هەڵمەتێکى نیشتیمانى چاندنى دار و درەخت سازکرا

لەهەولێر، ئیڤێنتێک بۆ ئەنجامدانى هەڵمەتێکى نیشتیمانى چاندنى دار و درەخت سازکرا



سەرلەبەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە 2022.8.14، بەئامادەبوونى بێگەرد تاڵەبانى، وەزیرى کشتوکاڵ و ئاودێرى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و عەبدولڕەحمان سدیق، سەرۆکی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکى دیکە لە وەزیران و پەرلەمانتار وکونسڵ و نوێنەرى وڵاتان، لەهەولێرى پایتەخت، وەزارەتى کشتوکاڵ و ئاودێرى بەهەماهەنگى ڕێکخراوى مێرگ، ئیڤێنتێک لەژێرناونیشانى (هەڵمەتى نیشتیمانى بۆ دارو درەخت چاندن) سازکرد.

جێگەى باسە، مەبەست لە ئەنجامدانى ئەم ئیڤێنتە ئەنجامدانى هەڵمەتێکى نیشتیمانیە بۆ هاریکاریکردنى جوتیاران بۆئەوەى بتوانن لەسنوورى زەویە کشتوکاڵییەکانیان پەرژین بکەن بە رواندنى دارودرەخت لە جێگەى شێوازى ئێستاى تەلبەندکردن، کە دەبێتە ڕێگەیەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى هەڕەشەى تەوژمى و بەبیابانبوون و کەمکردنەوەى پیسبوونى ژینگە و بەرەنگاربوونەوەى گۆرانکارییەکانى کەش و هەوا و پاراستنى ئاو و کەمکردنەوەى دارمانى زەوى و خاک، هەروەها یارمەتیدانى ئاژەڵە کێویەکان بۆ مانەوە و گەشەکردنیان.