بەئامادەبوونى وەزیرى ئاوقاف و پارێزگارى هەولێر، لەیادی 8 ساڵەی جینۆسایدی ئێزدییەکان مەراسیمێک ئەنجامدرا
ئەمڕۆ دووشەممە 2022.8.15، لەژێر چاودێری د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتى هەرێمى کوردستان و بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بابەشێخی ئێزدییەکان و ژمارەیەک لەپەرلەمانی کوردستان و عێراق و کونسول و نوێنەری وڵاتان لەهەرێمی کوردستان، مەراسیمێک لەیادی 8 ساڵەی جینۆسایدی ئێزدییەکان ئەنجامدرا.
لەکۆتایی مەراسیمەکەشدا، پێشەنگەیەکی فۆتۆگرافی و کەل و پەلە بەجێماوی قوربانیانی جینۆسایدی ئیزدییەکان لەلایەن وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی و پارێزگارى هەولێر و ئامادەبووان کرایەوە، کە چەندین وێنەی جینۆسایدەکە و ئەو کەلوپەلانەی کەبەجێماون لەدوای قوربانیانی جینۆسایدەکەى تێدا نمیاشکرابوون.