پارێزگاری هەولێر ئامادەیی کۆنفرانسێکی تایبەت بە هاریکاری جوتیاران دەبێت…

پارێزگاری هەولێر ئامادەیی کۆنفرانسێکی تایبەت بە هاریکاری جوتیاران دەبێت…



سەر لە بەیانی ئەمرۆ 15-8-2022 بە ئامادەبوونی ( ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێرو پارێزگاری سەلاحەددین (شیخ ئیسماعیل هلوب )و یاریدەری پارێزگاری موسل و ژمارەیەکی بەرچاو لە پەرلەمانتارانی عێراق و بەرپرسانی خۆجەیی و بەرێوەبەری EGCC/ پارێزگاری هەولێر و جوتیارانی عێراق، بە پاڵپشتی ئاژانسی پەرەپێدانی فەرەنسی کۆنفرانسێک سەبارەت بە پرۆژەیەک بۆ یارمەتیدانی جوتیاران لە لایەن رێکخراوی مێرسی کۆر لە هۆتێل دێدەمان بەرێوە چوو. …
لە کۆنفرانسەکەدا پارێزگاری هەولێر وتەیەکی پێشکەشکردو تێدا وێرای بەخێرهێنانی ئامادەبووان، جەختی لەسەر زەروورەتی بەستنی ئەم جۆرە کۆنفرانسە زانستیانە کردەوەو دووپاتی ئەوەشی کردەوە کە شاری هەولێرێش دووچاری کەم ئاوی بۆتەوەو جوتیارانی زەرەرمەند بووەنەتەوە، بۆیە پێویستە ئەوانیش دەستیان بگیرێ و بژێوی ژیانیان باشتر بکري….
شایەنی باسکردنە مەبەستی سەرەکی ئەم کۆنفرانسە زیاتر پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی و پرۆژەی کشتوکالییە بچوکەکان و یارمەتیدانی خێزانە هەژارەکانە ئەوانەی سەرقاڵی بواری کشتوکالین…