پارێزگاری هەولێر، سەردانی لقى2ى پارتى دیموکراتى کوردستانى كرد
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 2022.8.16، بەبۆنەی 16ـی ئاب یادی حەفتا و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانی پارێزگار و یاریدەدەری پارێزگار و قائیمقامی ناوەند بەوەکالەت و سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر، سەردانی لقى2ى پارتى دیموکراتى کوردستانى كرد و لەلایەن ئەحمەد کانى، بەرپرسى لق و کارگێر و ئەندامانی لق پیشوازی لێکرا.
لەسەرەتای دیدرەکەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی بەبۆنەى بەبۆنەی 16ـی ئاب یادی حەفتا و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگەیاند: "بەناوی خۆم و شاندی یاوەرمان، سوپاسی لق و برپرسى لقى2 و ئەندام و کارگێرانى لق دەكەین کە لەماوەی ڕابردوو هاوکار و هەماهەنگی پارێزگای هەولێر بوونە، هەروەها تەئکید لەوە دەکەینەوە وەکو ئیدارەی خۆجێیی هەولێر، بەبێ جیاوازی پارێزگار و پارێزگای هەموو لایەنەکانین و دەخوازین پەیوەندییەكی باشمان لەگەڵ سەرجەم حزب و لایەنەكان هەبێت".
پاشان گفتوگۆ لەبارەى هەماهەنگی زیاتركرا بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیان و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی خەڵكی هەولێر شایستەی ئەوەن باشترین خزمەتگوزاریان پێشکەش بکرێت، لەلایەن خۆیەوە پارێزگارى هەولێر جەختى لەوەکردەوە کە خزمەتكردنی هاوڵاتییان لەسەرجەم سێکتەرە جیاجیاکان لە ئەولەویەتی كارەكانماندایە و بەمنزیکانەش دەست دەکەینەوە بەپڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر و بەبێ جیاوازی و بەیەکسانی لە ناوەندى قەزایی ناوەندى و سەرجەم قەزا و گوند و ناحییەکان پڕۆژه خزمهتگوزارییەکان جێبەجێدەکرێت".