لەژێرچاودێری پارێزگاری هەولێر، ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەندی دیار و ناوداری کوردستان و شاری هەولێر (سەلام کۆیی) کرایەوە

ئەمشەو چوارشەممە 2022.8.17، لەژێرچاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئامادەبوونی عەلی حسێن، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییە کوردستانیی و عێراقییەکانی پارتی و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەکی زۆر لەهونەرمەندان و خانەوادە و دۆستانی هونەرمەند، پارێزگای هەولێر لەژێرناونیشانی (سەلام کۆیی ئاوێنەی شار) لەسەر قەڵای هەولێر مەراسیمی ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەندی دیار و ناوداری کوردستان و شاری هەولێر (سەلام کۆیی) ئەنجامدا.

لەمەراسیمەکەدا، جگە لە نیشاندانی فلمێکی دیکۆمێنتاری لەسەر وێستگەکانی ژیانی هونەرمەند و پێشانگایەکی فۆتۆگرافی و وتاری پارێزگار و بنەماڵەی هونەرمەند و بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و سەندیکای هونەرمەندان، خەڵاتی ڕێزلێنانی بنەماڵەی هونەرمەند سەلام کۆیی لەلایەن پارێزگاری هەولێر و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییە کوردستانیی و عێراقییەکانی پارتی بەخشرا بەهەریەک لە هونەرمەندان(سەباح عەبدولڕەحمان، ناسڕ حەسەن، ئیبراهیم حەکیم).