پارێزگارى هه‌ولێر، ڕه‌وشى خولی دووەمی تاقیكردنه‌وه‌كانى قۆناغى دوازدەى ئامادەیی به‌سه‌ر كرده‌وه‌

پارێزگارى هه‌ولێر، ڕه‌وشى خولی دووەمی تاقیكردنه‌وه‌كانى قۆناغى دوازدەى ئامادەیی به‌سه‌ر كرده‌وه‌



سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شەممە 2022.8.20، خولی دووەمی تاقیکردنەوەی قۆناغی 12ی ئامادەیی بۆساڵی خوێندنی 2021-2022 دەستی پێکرد، به‌مه‌به‌ستى له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌زموونه‌كان و ڕه‌وشى هۆڵه‌كانى قوتابخانه‌كان و قوتابیان، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، به‌یاوه‌رى بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەند، سەردانی هۆڵی تاقیکردنەوەکانی قوتابخانەی ئامادەیی هەولێری زانستی کورانی لە شاری هەولێر کرد و له‌نزیكه‌وه‌ له‌چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌چوونى تاقیكردنه‌وه‌كان و ڕه‌وشى هۆڵه‌كانی كۆڵییه‌وه‌ و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ قوتابیان له‌ تاقیكردنه‌وه‌كان خواست.