لەهەولێر.. قیرتاوکردن و چاککردنەوەی شەقامەکان بەردەومە

لەهەولێر..  قیرتاوکردن و چاککردنەوەی شەقامەکان بەردەومە


لەچوارچێوەی هەنگاوەکانی کارکردن و گەیاندنی خزمەتگوزارییەکانی پارێزگای هەولێر، لەڕێگەی تیمەکانی قیرتاوکردن و چاککردنەوەی شەقامەکان لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی سەر بەسەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، هەڵمەتی قیرتاوکردن و چاککردنەوەی چاڵ و شکستەکانی شەقامەکان بەردەوامە.

لەوماوەیەشدا لەچوارچێوەی ئەم هەڵمەتەدا ئەم کارانە ئەنجامدراون:-
1- قیرتاوکردن و چاککردنەوەی چاڵ و شکستەکانی چەند سەرەکۆڵانێک لە گەڕەکی(شارەوانی) نزیک شەقامی 120مەتریی.
2- قیرتاوکردن و چاککردنەوەی چاڵ و شکستەکانی شەقامێک لە گەڕەکی (سەفین1).
3- قیرتاوکردن و چاککردنەوەی چاڵ و شکستی شەقامێک لە گەڕەکی(ئاری).
4- قیرتاوکردن و چاککردنەوەی چاڵ و شکستەکانی شەقامێک لە گەڕەکی(کوردستان).