هەڵمەتی ڕێکخستنەوەی شۆستە و شەقامەکانی شار بەردەوامە
لەپێناو نەهێشتنی ئاستەنگی هاتووچۆی هاوڵاتییان و شوفێران لە شەقام و شۆستەکان، لەسنووری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی سەربە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، لەڕێگەی تیمەکانی هۆبەی ڕێکخستنەوەی شەقامەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی بۆ هەڵگرتنی زێدەڕۆیی و تۆمارکردنی چەندین سەرپێچی و دانانی هێڵی سوور و ئاگادارکردنەوەی دوکاندار و خاوەن کارەکان لەجێ بەجێکردنی ڕێنمایی شارەوانی، هەڵمەتێکی فراوانی ڕێکخستنەوەی شەقامەکانی شار دەستی پێکردووە.
جگە لەپاکرردنەوە و ڕێکخستنەوەی چەند شەقام و شوستەیەک لەم ڕۆژانەشدا شەقامی کۆنە فرۆشانی گەڕەکی هەڤاڵان پاککرایەوە و سەرجەم دوکاندارەکانی ئەم شەقامە پابەندکران بە نەهێشتی ئاستەنگی هاتووچۆی هاوڵاتیان و جەنجاڵی شەقامەکان، ئەوە سەرەڕای ئاگادارکردنەوەیان لە ڕێنماییەکانی شارەوانی و بەکار نەهێنانی موڵکی گشتی.
جێگەی باسە، ڕۆژانە بەشێوەیەکی فراوان لەڕێگەی تیمەکانی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی چاودێری چڕی تەواوی شوێنە گشتیی و شەقامەکانی شار دەکرێت.