دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە 2022.8.21،
بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.محەمەد شوکرى، سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنان و فەلاح مستەفا، راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سوزوکى کوتارو، باڵیۆزى ژاپۆن لەعێراق و ژمارەیەک لەباڵیۆز و نوێنەرى وڵاتان و بەرپرسان، لەڕێورەسمێکدا، لە هۆتێل رۆتانا باڵیۆزخانەى ژاپۆن لە عێراق رێزلێنانى پێشکەش بە کۆمپانیای سەردار گروپ کرد.