بەگوژمەى (760 ملیۆن دینارر) بەردی بناغەی ئەنجامدانی چەندین پڕۆژە لەگەڕەکی سێبەردان دانرا
ئەمڕۆ شەممە 2022.8.27، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەرى مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەری شارەوانی سێ و ژمارەیەکى دیکە لەئەندازیاران و سەرپەرشتیاران، بەگوژمەى (760 ملیۆن دینار) بەردی بناغەی ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەى لە گەڕەکی سێبەردان دانا، کە لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر و داهاتى 15% سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر لەلایەن کۆمپانیاى محمەد شهاب جێبەجێدەکرێت.
پرۆژەکانیش بریتین لە:-
1- قۆناغى یەکەمى پڕۆژەى دروستکردنی شەقامەکانی گەرەکی سێبەردان / ئۆدل پرێست کەرتی (9000) بە گوژمەی 275,000.000 ملیۆن دینار، لەسەر بوجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر.
2- قۆناغى دووەمى پڕۆژەى دروستکردنی شەقامەکانی گەرەکی سێبەردان / ئۆدل پرێست کەرتی (9000) بە گوژمەی 265,000,000 ملیۆن دینار، لەسەر داهاتى 15%ى سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر.
3- پڕۆژەى دروستکردنی شەقامێکی 20م لەگەرەکی سێبەردان بە گوژمەی 83,000,000 ملیۆن دینار ، لەسەر بوجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر.
4- پڕۆژەى کۆنکریت کردنی چەند شەقامێک لە ناو گوندی سێبەردان، بە گوژمەی 137,000,000 ملیۆن دینار، لەسەر داهاتى 15%ى سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر.
جێگهى باسه، لەچوارچێوەى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر و لەسەرداهاتى 15%ى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر، دەستکراوە بە گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ سەرجەم گەڕەکەکانى شارى هەولێر، لە قۆناغەکانی داهاتووشدا چەندین پڕۆژەى دیکە لەبەردەستدان و دەرخستەیان بۆکراوە، لەمنزیکانە دەست دەکرێت بەگەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ سەرجەم ئەو گەڕەک و شەقامانەى کە پێویستیان بە گەیاندنی خزمەتگوزاریی هەیە.