ژمارەیەک شەقامی شار ڕێکخرانەوە

ژمارەیەک شەقامی شار ڕێکخرانەوە

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، لەپێناو جوانترکردنی سیمای شار و کارئاسانی بۆ هاتووچۆی هاوڵاتیان و شۆفێران و دروست نەبوونی جەنجاڵی ژمارەیەک شەقامی شار ڕێکخرانەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 31-8-2022 بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سێ سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە ڕێگەی تیمەکانی خۆی، بە هەماهەنگی لەگەڵ کارمەندانی پۆلیسی شارەوانی هەڵسان بە هەڵمەتێکی ڕێکخستنەوەی شۆستەو شەقامەکان و هەروەها هەڵگرتنی چەندین زێدەڕۆیی و ئاگادارکردنەوەی خاوەن کار و دوکانەکان لە ڕێنماییەکانی شارەوانی.
شایەنی باسە ڕۆژانە بەشێوەیەکی فراوان چاودێری و بەدواداچوونی بازاڕ و گەڕەک و کۆڵانەکان لە گشت سنوری شارەوانیەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەکرێت بە ئامانجی خزمەتکردنی گشتی و ژینگەیەکی باشتری شاری هەولێر.