بەرێوبەرایەتی گواستنەوەی کارەبا شەونخونی لە پێناو رووناککردنی ماڵان دەکات
وەك کاری هەمیشەیی خۆیان، تیمی کێبلات لە بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی کارەبای ھەولێر لە پێناو رووناککردنەوەی ماڵان و رەواندنەوەی تاریکی لە شەونخونی و کارکردنی بەردەوامدایە، بۆ ئەو مەبەستە تیمی ناوبراو لە پێناو دوورکەتنەوەو کەمکردنەوەی زیانەکانی ئەگەری لافاو، بەردەوامە لە پڕۆەی گۆرینی بەشێک لە کێبڵی هێلی 33kv نێوان هەردوو وێستگەی ڕۆژهەڵات - دارەتوو بۆ هەوائی ( O.H) وە گۆرینی رێرەوەی بەشێکی دیکەیان…
شایەنی باسە ساڵی پار لەکاتی لافاوی گەرەکی دارەتوو کێبڵەکانی کارەبا زیانیان بەرکەوت، بۆیە ئێستا ئەو کێبڵانەی دەکەوتنە سەر ڕێڕەوی لافاو ، لە پێناو پاراستنی کێبڵەکان و بەردوامی پێدانی بە وزەی کارەبا ئەو هەنگاوە سەختەی بە ئەستۆ گرتووە…