بەگوژمەى یەک ملیار دینار، بەردی بناغەی دروستکردنی بنکەیەکی تەندروستیی لەگەڕەکى زیلان داندرا
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022.9.1، بە ئامادەبوونی د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێم و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و قائیمقامى ناوەند و بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستی هەولێر و سەرۆکی شارەوانی هەولێر و بەڕیوەبەرى شارەوانى چوار و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسان و ئەندازیاران و شەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە، بەگوژمەى یەک ملیار دینار بەردی بناغەی پڕۆژەى دروستکردنی بنکەی تەندروستی جۆرىA لە گەڕەکی زیلان داندرا، کە زەوی پڕۆژەکە لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دابینکراوە و لەسەر ئەرکى خێرخواز پارێزەر (سەفین یاسین) دروست دەکرێت.
لەڕێورەسمەکەدا پارێزگارى هەولێر لەگوتارێکدا، پیرۆزبایی لە دانیشتوانى گەڕەکى ناوبراو کرد و ڕایگەیاند: "بەناوى جەنابى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕێزدار مەسروربارزانی و پارێزگاى هەولێر دەستخۆشى لە بەڕێز سەفین یاسین دەکەین کە وەک خێرخوازێک لەشارى هەولێر لەماوەى چەند ساڵى ڕابردوودا لە زۆر بوار و سێکتەردا جێ پەنجەی دیاربووە، هەروەها دەست خۆشى لەسەرجەم خێرخوازانى شارەکەمان دەکەین کە هاوتەریب لەگەڵ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، وەکو هەولێر و خەڵکى هەولێر هەمیشە پێشەنگ بوونە لەکارى خێرخوازى و مرۆییدا شانازیان پێ دەکەین، شاهێدى ئەوەش دەدەین کۆمپانیاکان و خێرخوازانى شارەکەمان جگە لە بەپیروەچوونى خەڵکى ئاوارە و لێقەوماو و یارمەتیدانى هەژار و کەمدەرامەتان کارى گەورەیان ئەنجامداوە، لەوماوەى ڕابردوشدا جگە لە دروستکردنى 14 قوتابخانه، چەندین پڕۆژەى دیکەیان ئەنجامداوە ".