پارێزگارى هەولێر، پێشانگایەکى فۆتۆگرافى بۆ شەهیدانى ڕێگاى ڕزگارى کوردستان کردەوە
ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە 2022.9.4، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، سمینارێک بۆ کچ و کوڕانى شەهیدان و کردنەوەى پێشانگایەکى فۆتۆگرافى بۆ فۆتۆگرافەر مەحمود هەولێر بۆ شەهیدانى ڕێگاى ڕزگارى کوردستان کرایەوە، کە لەلایەن ڕێکخراوى نەمران و ڕێکخراوى سمبولى شەهیدان لەباڵەخانەى ئەکادیمیاى کوردى سازکرابوو.
پارێزگارى هەولێر، دواى کردنەوەى پێشانگاکە و بەسەر کردنەوەى وێنەکانى، دەستخۆشى لە ڕێکخراوى نەمران و ڕێکخراوى سمبولى شەهیدان و فۆتۆگرافەر مەحمود هەولێرى کرد و هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆخواستن.