پارێزگارى هەولێر: "لیژنەی بەناوکردنی خانووە زێدەرۆیەکانمان ڕاسپاردووە جگە لەدەوامى ئاسایی ڕۆژانەیان، تا درەنگانى شەو بمێنەوە بۆ ڕاییکردنى مامەڵەى هاوڵاتییان"
دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە 2022.9.4، بەمەبەستى لەنزیکە ئاگاداربوون لەچۆنیەتى ڕایککردنى مامەڵەى بەناوکردنى خانووە زێدەڕۆییەکانى هاوڵاتییان و گوێگرتن لەخواست و داواکارییەکانیان، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکى شارەوانى، لەدیوانى پارێزگا، سەردانى لیژنەی بەناوکردنی خانووە زێدەرۆیەکانى کرد.
لەسەردانەکەیدا پارێزگارى هەولێر لەنزیکەوە گوێى لەخواست و داواکارى هاوڵاتییان گرت و دووپاتى کردووە هەرچى ئاسانکارى و هاوکارى بەئێمە بکرێت بۆتانى جێبەجێ دەکەین، ڕاشیگەیاند: "لهبهر ئهوهى وادەى وەرگرتنى مامەڵەکان کەمى ماوە، لیژنەى بەناوکردنی خانووە زێدەرۆیەکانمان ڕاسپاردووە جگە لەدەوامى ئاسایی ڕۆژانەیان تادرەنگانى شەو بمێنەوە بۆ ڕاییکردنى مامەڵەکانتان".
جێگەى باسە، ڕۆژانە ژمارەیەکى زۆر لەهاوڵاتییان سەردانی پارێزگاى هەولێر دەکەن بۆ بەناوکردنى خانووەکانیان بەر لەکۆتایی هاتنى ماوەى یاسایی کە ڕێکەوتى 2022.9.9، بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەکەین پەلە بکەن لەسەردانیکردنی لیژنەکە پێش کۆتایی هاتنی ماوەی یاسایی، هاوکات لیژنەی خانووە زێدەرۆیەکان مژدەش دەداتە هاوڵاتییان کە لەسەر ڕەزامەندى سەرۆکایەتى ئەنجومەنی وەزیران، بۆ هەر خانوێک کە تەملیک دەکرێت دوو ملیۆن دینارە و ئەوە بڕە پارەیەشیان بۆ کراوەتە چوار قیست.