پارێزگاری هەولێر: چاکبوونەوەی منداڵەکان لە نەخۆشی شیرپەنجە، مژدەیەکی گوزارشتنەکراوە…

پارێزگاری هەولێر:  چاکبوونەوەی منداڵەکان لە نەخۆشی شیرپەنجە، مژدەیەکی گوزارشتنەکراوە…


لەژێر چاودێری و بەسەرپەرشتی راستەوخۆی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو بە ئامادەبوونی کونسلی گشتی وڵاتانی ئۆردەن و فەلەستین و قائیقامی هەولێرو بەرێوەبەری گشتی تەندورستی هەولێرو بەرێوەبەری گشتی چاودێری کۆمەڵایەتی و بەرێوەبەری قەیرانەکان لەپارێزگای هەولێرو ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمان، لە شاری سمایلاند رێو رەسمێکی شکۆدار بۆ سیی 30 منداڵی چاکبووەوەی نەخۆشی شیرپەنجە بەرێوەچوو…
لە وتەیەکدا پارێزگاری هەولێر خۆشحاڵی زۆری بەو بۆنەیەوە دڕبڕی و ئەم بۆنەیەی بە مژدەیەکی گەوەرەی گوزارشتنەکراو وەسفکردو پیرۆزبایی لە کەس و کاری مندالەکان کردو ستایشی ورەو هێزی مانەوی منداڵەکان کرد کە بەرگەی ئازاری زۆریان گرتووە و ئێستاش خۆشبەختانە دەگەرێنەوە قوتابخانەکانیان، هاوکات پارێزگاری هەولێر دەستخۆشی لە بەرێوبەرایەتی تەندورستی هەولێر بە تایبەتی تیمی پزیشکی و کارمەندانی نەخۆشخانەی نانەکەلی کرد، کە بەرپرسیارانە و ماندوونەناسانە بە پەرۆشەوە چاودێری چارەسەری مندالە تووشبووەکان بوونە…
لە کۆتایی ئەو مەراسیمەدا وێرای بەخشینی خەڵاتی تایبەتی پارێزگار، هاوکات چەندین خەڵاتی دیکە لەوانەش خەڵاتی کۆنسولی گشتی ئۆردەن و فەلەستین دابەشکراو ئومێدو خەندەیان گێرایەوە سەر لێوی منداڵە چارەسەرکراوەکان…