پارێزگاری هەولێر: "خۆشەویستى هەولێر لاى من لە سەروى هەموو شتێکە و خەڵک و خاکەکەى شایەنى ئەوەن هەموو خزمەتێکیان پیشکەش بکرێت"
نیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022.10.6، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازی کرد لە ئیدریس ساڵح، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەند و کارگێر و ئەندامانی مەڵبەندی 3ی هەولێرى کۆمەڵی دادگەری کوردستان.
لەدیدارێکدا، پارێزگاری هەولێر وێڕای بەگەرمی بەخێرهێنانی شاندی میوانی، جەختی لەپەرەپێدانی پەوەندییەکان کردەوە و ڕایگەیاند: "وەکو پارێزگا و ئیدارەی خۆجێیی هەولێر دەمانەوێت لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسیەکانی هەولێر پەیوەندیکی باشمان هەبێت و نوێنەرایەتی هەموو لایەنەکان بکەین و یەکڕیزی و تەبای لەشارەکەمان بکەینە هەوێنێک بۆئەوەی باشتر خزمەتی هاوشاریانمان بکەین و خزمەتکاری هاوڵاتییانی خۆمان بین".
گوتیشى: "خۆشەویستى هەولێر لاى من لەسەروى هەموو شتێکە و خەڵک و خاکەکەى شایەنى ئەوەن هەموو خزمەتێکیان پیشکەش بکرێت، هەروەها دڵنیایتان دەكهینهوه کە ئێمە لە پارێزگای هەولێر، بەبێ جیاوازی لەنێوان دەنگ و ڕەنگەکان پارێزگار و پارێزگای هەموو لایەنەکانین".
لەلایەن خۆیانەوە شاندی میوان وێڕای سوپاسی پارێزگاری هەولێر، جەختییان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کردەوە و ئامادەیی خۆشیان بۆ هەر هەماهەنگیەک و هاوکارییەک و پێویستییەک نیشاندا.