له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کارکردن به سیسته‌می غاز ڕاگیرا.
له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کارکردن به سیسته‌می غاز ڕاگیرا.
دوایی ئه‌و چه‌ند ڕووداوه‌ی له به‌کارهێنانی سیسته‌می غاز‌و ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی لێی که‌وه‌ته‌وه، له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی هاوڵاتیان و لێکۆڵینه‌وه له هۆکاره‌کانی ئه‌و سیسته‌مه‌و لێکه‌وته‌کانی، دره‌نگانی ئه‌مشه‌و ڕێزدار مه‌سڕور بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، جه‌نابی سه‌رۆکی حکومه‌ت فه‌رمانیکرد، هه‌موو جۆرێک له کاردن به‌و سیسته‌می غازه ڕابگیرێ و نابێ به هیچ جۆرێک به‌کار بهێنرێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ته‌واوی لایه‌نه‌کانی ڕاسپاردوه به‌دواداچوون لێکۆڵینه‌وه‌ی وورد بکرێ.
بۆیه وه‌ک پارێزگای هه‌ولێر وێڕای جه‌ختکردنه‌وه له بڕیاره‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی پارێزگای هه‌ولێر، داواکارین له هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر، هه‌موو کارکردنێک به‌و سیسته‌می غازه ڕابگرن و هاوکاری تیمه‌کانی به‌رگری شارستانی و پۆلیسی شاره‌وانی و نه‌وت و کانزا‌کان و تیمه‌کانی قایمقامیه‌ت و ناوه‌ندی قه‌یرانه‌کان بن.
بۆیه وێڕای ته‌ئکیدکرنه‌وه له بڕیاره‌کانی ئه‌مڕۆی پارێزگای هه‌ولێر، له ئێستاوه تیمه‌کانمان ده‌ستکراوه‌ن بۆ هه‌ر رێكاریك له‌و بابه‌ته.
ڕاگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر