بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت، قۆناخی دووەم و سێیەمی شەقامی 150 مەتری کرایەوە
بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت، قۆناخی دووەم و سێیەمی شەقامی 150 مەتری کرایەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 2022.11.23، بە ئامادەبوونی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، قۆناخی دووەم و سێیەمی شەقامی 150 مەتری لە هەولێر كرایەوە.
سەرۆکی حکومەت، لە ڕێوڕەسمەکەدا وتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوەدا کە دروستكردنی ئەم پڕۆژەیە ئاسانكارییەكی زۆر دەكات بۆ هاووڵاتیان، بەتایبەتی ئەوانەی لە پارێزگاكانی دیکەی وەكو دهۆك و سلێمانی دێن بۆ هەولێر، هەروەها داواشی لە هاووڵاتییان کرد کە پابەندی ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بن.