پارێزگاری هه‌ولێر: نموونه‌یه‌كی شایسته ده‌بین بۆ داكۆكیكردن له مافه‌كانی هه‌موو چین و توێژه‌كان له سه‌رووشیانه‌وه ئافره‌تانی كوردستان...
پارێزگاری هه‌ولێر: نموونه‌یه‌كی شایسته ده‌بین بۆ داكۆكیكردن له مافه‌كانی هه‌موو چین و توێژه‌كان له سه‌رووشیانه‌وه ئافره‌تانی كوردستان...
پارێزگاری هه‌ولێر: سیاسه‌تی حكومه‌ت له هه‌مبه‌ر پرسی ئافره‌تان و داكۆكیكردن له مافه مرۆیی و یاساییه‌كانیان رێژه‌یه‌كی نه‌گۆڕه
25ی نۆڤێمبەری هه‌موو سالێك وه‌ك ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان دیاری كراوه" كارایی ئه‌م توێژه زیندووه‌ی كۆمه‌لگه‌ش له هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی ھەڵمەتی 16 ڕۆژە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان دەستپێکرد... وه‌ك له په‌یامی رێزدار سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه" ھەڵوێستی نەگۆڕی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوە و نەھێشتنی ھەر جۆرە توندوتیژیەک، بەتایبەتی جیاکاری و توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دووپات كراوه‌ته‌وه. به‌و مانایه‌ی ئه‌م پرسه پڕ بایه‌خه له ئه‌جیندای حكومه‌تدا سیاسه‌تێكی نه‌گۆره. هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه كه له ماوه‌ی رابردوودا وه‌ك رێزدار مه‌سرور بارزانی دووپاتیكردۆته‌وه" كه‌وا یەکێک لە ئەرکە لە پێشینەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، زەمینەڕەخساندن بووە لە بەردەم ئافرەتانی کوردستان بۆ ئەوەی ڕۆڵی کارا و کاریگەر و شایستەی خۆیان لە پێگە جۆراوجۆرەکانی حکومڕانیی ھەرێمی کوردستاندا بگێڕن... بێگومان ئافرەتانی کوردستان لە ساڵانی ڕابردوودا دەسکەوتی گرنگیان بەدەستھێناوە، به جۆرێك ھەرێمی کوردستان نموونەیەکی گەشی پاراستنی مافەکانی ئافرەتان و مافەکانی مرۆڤ بووه بەگشتی .
ده‌رچوونی كۆمه‌لێك یاسایی داكۆكیكار له پرسی ئافره‌تان وه‌ك ده‌رچوونی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی " هه‌روه‌ها به‌رزكردنه‌وه تواناکانی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتيژی دژی ئافره‌تان و رێكخستنی به‌رده‌وامی چه‌ندین وۆركشۆپی ڕاهێنانی بۆ ئه‌فسه‌ره‌كانی پۆليس... هه‌موو ئه‌وانه ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌مان پێ ده‌لێن" كه سیاسه‌تی حكومه‌ت له هه‌مبه‌ر پرسی ئافره‌تان و داكۆكیكردن له مافه مرۆیی و یاساییه‌كانیان رێژه‌یه‌كی نه‌گۆڕه‌و ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌شه كه حكومه‌ت رشده له‌سه‌ر ئه‌و رێره‌وه‌ی خۆی و به‌به‌شێكی ژیاری و حه‌یاتی و دیموكراسی ده‌زانێ. وه‌ك پارێزگای هه‌ولێریش ئه‌وه دووپاتده‌كه‌ینه‌وه كه نموونه‌یه‌كی شایسته ده‌بین بۆ داكۆكیكردن له مافه‌كانی هه‌موو چین و توێژه‌كان له سه‌رووشیانه‌وه ئافره‌تانی كوردستان...
ئومێد خۆشناو / پارێزگاری هه‌ولێر
25ی نۆڤمبه‌ری 2022