پارێزگاری هەولێر: قەڵاتی هەولێر هەر بۆ ئێمە گرنگ نییە وەك هەولێر، بەڵکو قەڵاتی هەولێر مایەی شانازیە بۆ مێژووی مرۆڤایەتی…

پارێزگاری هەولێر: قەڵاتی هەولێر هەر بۆ ئێمە گرنگ نییە وەك هەولێر، بەڵکو قەڵاتی هەولێر مایەی شانازیە بۆ مێژووی مرۆڤایەتی…

پارێزگاری هەولێر: قەڵاتی هەولێر هەر بۆ ئێمە گرنگ نییە وەك هەولێر، بەڵکو قەڵاتی هەولێر مایەی شانازیە بۆ مێژووی مرۆڤایەتی…
سەر لە بەیانی ئەمرۆ دووشەممە 28-11-2022 پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو لەسەر قەڵاتی هەولێر پێشوازی لە کونسلی گشتی یۆنان لە هەولێر و شاندێکی شارەزا لە مامۆستایانی زانکۆ و شارەزایانی بواری شوێنەوار ناسی کرد. کونسولی گشتی وڵاتی یۆنان لە هەولێر دەربارەی بایەخی قەڵات جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەم شوێنە مێژووییە مایەی شانازیە، بۆیە زۆر بەلامانەوە مەبەستە لە پاڵ کردنەوەی ( ماڵی کلتووری یۆنانی) لەسەر قەڵات، هاوکات بە وردی و زانستیانە کار لەسەر قەڵاتی هەولێر بکەین و شوێن پەنجەی کارەکانیشمان لەم شوێنە دێرینە بەجێ بهێڵین….
گوتیشی چاڵاکی کلتووری فێرکاری زانستی کاری سەرەکی و لە پێشینەی ئێمە دەبێت..
بۆ ئەوەش بیرو رامان لەگەڵ پسپۆرو شارەزایانی بواری شوێنەوارناسی و کەلەپوورە دێرینەکان ئاڵوگۆر کردووە…
لەسەر نەخشەی ئەو پلانانەش دەتوانین نەخشە رێگەی ساڵێك بکێشین…
پارێزگاری هەولێر لە لایەن خۆیەوە دووپاتی کردەوە کە قەڵاتی هەولێر هەر بۆ ئێمە گرنگ نییە وەك هەولێر، بەڵکو قەڵاتی هەولێر مایەی شانازیە بۆ مێژووی مرۆڤایەتی…
جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە ویست و داخوازییەکانی شاندی کونسلگەری یۆنانی لەگەڵ حەزو بیرۆکەی ئایندەیی کۆمیسۆنی نۆژەنکردنەوەو ئاوردانکردنەوەی قەڵات زۆر گونجاوەو ئێمە بۆ گرنگی دان بە قەڵات یەکدەگرێتەوە…
پارێزگاری هەولێر بە گرنگیەوە ئاماژەی بە شارەستانیەتی یۆنانیداو بە هەرە دێرینەکانی جیهان ناوزەدی کردو بە شیاوی زانی کە دەست بە پلان و بیرۆکەی خۆیان بکەن…
دواتر پارێزگاری هەولێر بە یاوەری شاندەکە گەڕانێکیان بەسەر قەڵاتی هەولێردا ئەنجامدا…