به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌كی 12 پۆلی به‌ناوی (زاده‌ی بنه‌ڕه‌تی) له گه‌ڕه‌كی ئۆزال ستی شاری هه‌ولێر دانرا
پارێزگاری هه‌ولێر: دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی (زاده‌ی بنه‌ڕه‌تی) ده‌چێته‌وه زنجیره‌ی ئه‌و به‌ڵینانه‌ی كه سه‌رمایه‌دار و وه‌به‌رهێنه‌ران به رێزدار سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان دابوو..
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 28ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، به چاودێری ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به هه‌ماهه‌نگی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌كی 12 پۆلی به‌ناوی (زاده‌ی بنه‌ڕه‌تی) له گه‌ڕه‌كی ئۆزال ستی شاری هه‌ولێر دانرا.
له گوته‌یه‌كدا له میانه‌ی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌كه‌دا، پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ستخۆشی له هێرش خۆشناو كرد، كه له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی له‌و گه‌ڕه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر بونیات ده‌نێت، كه خزمه‌تی گه‌وره به ره‌وشی په‌روه‌رده و خوێندن ده‌كات.
هه‌روه‌ها پارێزگاری هه‌ولێر شوێنی قوتابخانه‌كه‌ی به پڕبایه‌خ وه‌سفكرد، چونكه هاووڵاتییانی گه‌ڕه‌كی پیرره‌شیش له‌و ناوچه‌یه‌دا سوودی لێده‌بینن.
هاوكات پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دانانی به‌ردی بناغه‌ی ئه‌م قوتابخانه‌یه ده‌چێته‌وه زنجیره‌ی ئه‌و به‌ڵینانه‌ی كه سه‌رمایه‌دار و وه‌به‌رهێنه‌ران، به رێزدار سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان دابوو، له‌وه‌ی هاوبه‌ش ده‌بن له پاڵ پڕۆژه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان هاوكارده‌بن له نۆژه‌نكردنه‌وه‌و دروستكردنی قوتابخانه‌كان.
له دووماهیدا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، سوپاسی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و خودی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی كرد" كه له ئه‌نجامدانی پرۆژه په‌روه‌رده‌ییه‌كانیان درێغیان نه‌كردووه" هه‌روه‌ها ستایشی په‌روه‌رده‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێری كرد" كه خه‌مخۆڕانه‌و دڵسۆزانه به ئه‌نجامدانی ئه‌ركه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی خۆیان هه‌ڵده‌ستن...