تاوتوێ کردنی پرۆژەی پێشنیازکراوی دیزاین کردنی کەندی کۆڕنیش …

تاوتوێ کردنی پرۆژەی پێشنیازکراوی دیزاین کردنی کەندی کۆڕنیش …

تاوتوێ کردنی پرۆژەی پێشنیازکراوی دیزاین کردنی کەندی کۆڕنیش …

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 30_11_2022، به‌سه‌رپه‌رشتی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر" به‌ ئامادەبوونی جێگرانی پارێزگاری هه‌ولێر، لە دیوانی پارێزگادا دوو توێژینه‌وه‌ دەربارەی قۆناغی دیزاین کردنی شەقامی کۆڕنیش پێشکەشکرا…
مەبەستی سەرەکی لە سازدانی ئەو توێژینه‌وانه‌ جەختکردنەوە بوو لەسەر خستنە رووی بەشی دووەمی شەقامی کۆرنیش…
هاوکات بەده‌رخستنی ئەو گرفتانەی ناوچەو دەورووبەری کۆرنیش رووبە رووی دەبنەوە، هەروەها دۆزینەوەی چارەسەری پێویست و گونجاو بۆ ئەگەری هەر جۆرە کێشەیەك کە لە پرۆسەی دیزاین کردنی کەندی کۆرنیش دێتە پێش…
توێژینه‌وه‌کان بە چەندین پرسیارو پێشنیازو ئاڵوگۆڕكردنی بیرۆکە و رووکەشکردنی گرفتەکانی بەردەمی دەوڵەمەندترکراو جەخت لەسەر ئالیەتی چارەسەریەکان و چەند راسپاردەیەك بۆ سەرخستنی پرۆژەی ستراتیژی کەندی کۆرنیش کرا…
شایەنی باسە به‌ ته‌واوبوونی پرۆژه‌ی دیزاینكردنی کەندی کۆڕنیش ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌بێته‌ شوێنێكی گه‌شتیاری به‌رچاوی هه‌ولێری پایته‌خت.