هه‌ولێر: هه‌نگاونانی كرده‌یی بۆ بووژاندنه‌وه‌ی گه‌ره‌كه‌كانی ( ته‌عجیل و عه‌ره‌ب و خانه‌قا)
هه‌ولێر: هه‌نگاونانی كرده‌یی بۆ بووژاندنه‌وه‌ی گه‌ره‌كه‌كانی ( ته‌عجیل و عه‌ره‌ب و خانه‌قا)
ئەمڕۆ چوارشه‌ممە 2022.11.30، بە سه‌رپه‌رشتی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێرو ئاماده‌بوونی جێگرانی پارێزگاری هه‌ولێر لەدیوانى پارێزگادا، کۆبوونەوەیەکى تایبەت به گه‌ره‌كه‌كانی ( ته‌عجیل و عه‌ره‌ب و خانه‌قا) ناسراو به ناوچه‌ی (به‌فرزۆن ) به‌رێوه‌چوو...
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به دواداچوون به راسپارده‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی رابردووی هه‌مان پرس كرا‌و سه‌ره‌تاش وێڕاى دەست خۆشى له لێژنه‌كان بۆ ئه‌و ئەرک و کارەکانی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له پرسی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی به‌فرزۆن، جه‌خت له‌سه‌ر شێواز‌و میكانیزمی ره‌واندنه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كان كرایه‌وه‌و بیرۆكه‌ی چاره‌سه‌رییه‌كانی كێشه‌و گیروگرفته‌كانی به‌رده‌میان ئاڵوگۆر كران .
له‌كۆتاییشدا چه‌ند بریارێك بۆ سه‌رخستنی كاری گه‌ره‌كه‌كانی ( ته‌عجیل و عه‌ره‌ب و خانه‌قا) وه‌رگیرا" به‌جۆرێك كه ره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌كی لێ بكه‌وێته‌وه" وه‌ك دیاریكردنی فه‌رمانگه‌یه‌ك بۆ رایكردنی كاروباری گه‌ره‌كه‌كانی ( ته‌عجیل و عه‌ره‌ب و خانه‌قا) هه‌روه‌ها قه‌ره‌بۆكردنه‌وه‌ی زیان لێكه‌وتووان وهه‌نگاونانی كرده‌یی به ئاراسته‌ی وه‌به‌رهێنان و دروستكردنی بازاری شاره‌ستانی و كه‌لتووری و بوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و شوینگه‌یه وه‌ك دێرینترین ناوچه‌ی هه‌ولێری پایته‌خت ...