هه‌ولێر:به‌رێوه‌چوونی فیستیڤاڵی به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كانی
هه‌ولێر:به‌رێوه‌چوونی فیستیڤاڵی به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كانی
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممە 2022.12.1 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر" فیستیڤاڵی به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كانی كرده‌وه " كه له‌لایه‌ن رێكخراوی هه‌نگه‌وانانی كوردستان له‌به‌رده‌م پاركی شانه‌ده‌ر رێكخرابوو" ژمارەیەکی فراوان لە جوتیاران و پیشەوەران بەرهەمەكانیان بۆ فیستیڤاڵەكە ئامادەكردووە. تێدا ده‌یان به‌رهه‌می خۆماڵی له هه‌موو به‌شه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كاری ده‌ستی نمایشكران و سه‌دان كه‌سیش به‌شدارییان تێدا كرد. پارێزگاری هه‌ولێر یه‌كه یه‌كه‌ی به‌شداربووان و به‌رهه‌مه‌كانیانی به‌سه‌ر كرده‌وه‌و وێرای به‌خێرهێنانیان بۆ هه‌ولێری پایته‌خت ده‌ستخۆشی لێ‌كردن و هانی دان كه زیاتر بایه‌خ و گرنگی به‌به‌رهه‌می خۆماڵی بدەن و ته‌نانه‌ت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی بكه‌ن" هاوكات به‌شداربووان جگه له ناساندنی به‌رهه‌مه‌كانیان، دووپاتیان كرده‌وه كه‌وا مه‌به‌ستیانه هه‌لی كاری زیاتر بره‌خسێنن و بره‌و به به‌رهه‌مه‌ناو خۆیه‌كانیان بده‌ن، به‌جۆرێك ببێته جێگره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێ..
جێگەی باسە ساڵانە لە پارێزگای هه‌ولێر، فیستیڤاڵی تایبەت بە بەرهەمە ناوخۆییه‌كان و كاری ده‌ستی ڕێكدەخرێت، ئه‌وه‌ش له پێناو هاندانی زیاتری هاوڵاتیان و ره‌واج دانی زیاتر به‌به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كان.