هەولێر: بەرێوەچوونی هەفتەیی جیهانی رووبەروو بوونەوەی گەندەڵی…

هەولێر: بەرێوەچوونی هەفتەیی جیهانی رووبەروو بوونەوەی گەندەڵی…

هەولێر: بەرێوەچوونی هەفتەیی جیهانی رووبەروو بوونەوەی گەندەڵی…

ئەمرۆ پێنج شەممە رێکەوتی 1-12-2022 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لە یادی رۆژی جیهانی بەرنگاربوونەوەی گەندەڵیدا، دەستەیی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان، بەو بۆنەیەوە لە هۆتێل شیراتۆن پەردەی لەسەر تابلۆی هێلی گەرمی دەستەی دەسپاکی بۆ فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ لادا…
لەو مەراسیمەدا پارێزگاری هەولێر بە نوێنەرایەتی وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتارێکی پێشکەشکردو ئاماژەی بە کرۆکی کارنامەی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا کە کار بۆ بە دامەزراوەیی کردنی دامودەزگاکان دەکات، ئەوەش لە پێناو هێنانە دێ حکومەتێکی رەشیدو خودان شوناسی دەستپاکی و شەفافگەرا، هاوکات کارو چاڵاکییەکانی دەستەیی دەستپاکی بە بەرزی نرخاند…
هەر لەو میانەدا چەندین وتارو چاڵاکی تایبەت بەو بۆنەیە پێشکەشکران و سەرجەمیان گوزارشتیان لە پرسی رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی و باڵا دەستبوونی رۆحی شەفافیەت و دەستپاکی دەکرد…

هەر لە پەراوێزی هەفتەیی جیهانی رووبەروو بوونەوەی گەندەڵی پیشەنگایەکی شێوەکاری بۆ قوتابیان بە ناونیشانی ( ئێمە نەوەیەکی دەستپاکین) کرایەوە کە چەندین تابلۆی بە نەخشی دەستی منداڵان لە خۆ گرتبوو، کە بە رەنگی ئاڵ و واڵاوە گوزارشتیان لە سروشتی ناو قوتابخانەکان و حەزو خولیاو دونیای پاک و بێ گەردی دوور لە توندو تیژی دنیای منداڵان دەکرد…
شایەنی باسە لەم چاڵاکییەدا 120 قوتابی لەسنووری پەروەردەیی گشتی هەولێر بە ئەنجامدانی چاڵاکی هەنەری بەشدار بوون…