لەسەر فەرمانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، ڕەزامەندى درا بە تەرخانکردن و خەرجکردنى زیاتر لە (5 ملیار دینار) بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەى دروستکردنى ڕێگاى گوندى(خدرجیجە)

لەسەر فەرمانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، ڕەزامەندى درا بە تەرخانکردن و خەرجکردنى زیاتر لە (5 ملیار دینار) بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەى دروستکردنى ڕێگاى گوندى(خدرجیجە)

لە سەر فەرمانى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ڕەزامەندى درا بە تەرخانکردن و خەرجکردنى به گوژمەى (5 ملیار و 99 ملیۆن و 867 هەزار و 500 دینار) بەشێوەى نەختینە و قۆناغ لە سەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەى دروستکردنى ڕێگاى گوندى (خدرجیجە).
پرۆژه‌ى درووستکردنى ڕیگاى گوندى خدرجیجە، یه‌کێکه‌ له ‌پرۆژه‌ ستراتیژییه‌کانى حکوومه‌تى هه‌رێم و جگە لە سود گەیاندن بە دانیشتووانى گوندى ناوبراو، سەرجەم گوندەکانى ترى ناوچەکەش بەیەکەوە دەبەستێتەوە و ئاسانکارەیەکى زۆریش دروست دەکات بۆ هاتۆچۆی هاوڵاتییان و دانیشتوانى گوندەکانى بناری چیایى قەرەچووغ.
جێگه‌ى باسه‌، ساڵى ڕابردوو لە ڕۆژێکى وەکو ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش پەلاماری گوندی خدرجیجەییاندا و لەم پەلامارە دڕندانەیەدا کوێرانە کەوتنە دەستڕێژیکردن لە خەڵکی سڤیلی گوندەکە و لە ئاکامیدا 13 شه‌هید له‌ هاووڵاتی و پێشمه‌رگه‌ و 5 بریندارى لێکەوتەوە.
ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر
2022.12.3