پارێزگارى هەولێر بۆ قوتابیان: "لەگەڵ داخوازیەکانى ئێوەدام، لەزوترین کاتدا کێشە و کەم و کوڕییەکانتان چارەسەر دەکەین"

پارێزگارى هەولێر بۆ قوتابیان:

پارێزگارى هەولێر بۆ قوتابیان: "لەگەڵ داخوازیەکانى ئێوەدام، لەزوترین کاتدا کێشە و کەم و کوڕییەکانتان چارەسەر دەکەین"

شه وی شەممە 2022.12.3، دواى ئەوەى بەهۆى کەمى خزمەتگوزاریى لە بەشى ناوخۆییەکانى شەوکەت شێخ یەزدین، بەشێک لە قوتابیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ڕێگاى سەرەکى (هەولێر - کەرکوک)یان گرت، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى د.كامه‌ران یونس، سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و د.شێروان، یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆى سەڵاحەدین بۆ کاروبارى قوتابیان و نوێنەرانى قوتابیان لە زانکۆ، لەگەڵ قوتابیانى بەشە ناوخۆیى شەوکەت شێخ یەزدین کۆبۆوە.

پارێزگارى هەولێر، لە نزیکەوە گوێى لەداوا و داخوازیى و کێشە و کەم و کوڕى قوتابیان گرت و دوپاتی لەوەكردەوە کە لەگەڵ هەموو داخوازیەکانی ئەواندایە، لەبارەى دابینکردنى خزمەتگوزاریش بۆ بەشەکەیان، بەڵێنیدا لە زووترین کاتدا بۆیان چارەسەردەکرێت و کۆتایی بەخۆپیشاندانەکە هێنرا.