بەسەرپەرشتی پارێزگاری هەولێر، کۆبوونەوەی لیژنەى ڕێکخستنەوە و پەرەپێدانی هاتووچۆ ئەنجامدرا

بەسەرپەرشتی پارێزگاری هەولێر، کۆبوونەوەی لیژنەى ڕێکخستنەوە و پەرەپێدانی هاتووچۆ ئەنجامدرا

بەسەرپەرشتی پارێزگاری هەولێر، کۆبوونەوەی لیژنەى ڕێکخستنەوە و پەرەپێدانی هاتووچۆ ئەنجامدرا

ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەمە 2022.12.14، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و هەریەک لەقائیمقامى ناوەند و سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر و بەڕێوەبەرانی هەر شەش شارەوانی و ئەندازەی هاتووچۆ و پارک و باخچەکان، لەدیوانی پارێزگا، کۆبوونەوەی لیژنەى ڕێکخستنەوە و پەرەپێدانی هاتووچۆ ئەنجامدرا.

لەکۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوەی پێشوتر کرا و تیشک خرایەسەر پەرەپێدان و باشترکردنی سیستەمی هاتووچۆی ناو شاری هەولێر و ڕێکخستنەوە و نۆژەنکردنەوەى شەقامە و شوستەکانى ناوشار و ئەو شوێنانەی کە پێویستیان بەچاککردن هەیە، هەروەها کۆبوونەوە جەختی لە چارەسەرکردنی هەموو ئەو شوێن و شەقامە سەرەکیانە کردەوە کە لە چەند جێگایەکى شاری هەولێر قەرەباڵغیەکی زۆریان کەوتۆتەسەر و بەهۆی زۆری ژمارەی ئوتۆمبێلەوە دووچاری خنکان هاتوون، بۆ ئەو مەبەستەش پارێزگاری هەولێر، سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپرارد بەهەماهەنگى یەکتر و لەڕێگەى لیژنەى هاوبەش لەگەڵ قائیمقامیەتى ناوەند چارەسەری ئەو پرسە بکرێت.

لەکۆتایشدا، لەپێناو ڕێکخستنەوە و پەرەپێدانی هاتووچۆ، ژمارەیەک داوکارى و پێشنیار لەلایەن بەڕیوەبەرایەتى هاتووچۆى هەولێر خرانە ڕوو، دواى گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنیان لەلایەن ئامادەبووانەوە، پارێزگاری هەولێر، سەرۆکایەتى شارەوانى و بەڕیوەبەرایەتى هاتووچۆى هەولێرى ڕاسپارد بەدواداچوون و دیراسەى ووردى ئەو داوکارى و پێشنیارانە بکرێت.