ساڵیادی کۆچی دوایی عەزیز سەلام، هونەمەندە دیار و ڕوح شیرینەکەی هەولێر کرایەوە
ساڵیادی کۆچی دوایی عەزیز سەلام، هونەمەندە دیار و ڕوح شیرینەکەی هەولێر کرایەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022.12.15، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری هونەری هەولێر و بەڕێوەبەری هۆنەر و موزیکی هەولێر و ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندان و خانەوادە و کەس و کار و هاوڕێیانی، یەکەمین ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەندی دیاری شاری هەولێر عەزیز سەلام لە هوتێل چوارچرا لەژێر دروشمی (کۆچ) بە ڕێزلێنان لە ژمارەیەک هونەرمەند لەلایەن گرووپی (Z) بۆ کاری هونەری کرایەوە.
عەزیز سەلام هونەمەندە دیار و ڕوح شیرینەکەی هەولێر، یەكێك بوو لە گۆرانیبێژە هەرە دیارەكانی شاری هەولێر و ساڵانێكی زۆر خزمەتی هونەری موزیک و گۆرانی کردووە و خاوەنی ستایلێكی تایبەتی بە خۆی بوو لە گۆرانی گووتندا، جگە لەبڵاوکردنەوەی چەندین ئەلبووم، خاوەنی هەوادارێكی زۆریش بوو لە کوردستان، بەداخەوە ساڵی ڕابردوو لە ڕووداوێکی نەخوازراو کۆچی دواییکرد.