نەخۆشخانەى فریاکەوتنى ڕۆژهەڵات دواى نۆژەنکردنەوەیان کرایەوە
نەخۆشخانەى فریاکەوتنى ڕۆژهەڵات دواى نۆژەنکردنەوەیان کرایەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022.12.15، د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستى هەولێر، بە ئامادەبوونى نوێنەرى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى WHO و بەڕیوەبەرى نەخۆشخانەى ڕزگارى و ژمارەیەکى دیکە لەپزیشک و کارمەندانى نەخۆشخانەکە، لە ڕێورەسمێکدا دواى نۆژەنکردنەوەى نەخۆشخانەى فریاکەوتنى ڕۆژهەڵاتیان کردەوە، کە لەلایەن ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى و لەڕێگەى ڕێکخراوى هێڤى نۆژەنکراوەتەوە.
دواى کردنەوە و بەسەرکردنەوەى بەشەکانى نەخۆشخانەکە، پارێزگارى هەولێر وێڕاى پیرۆزبایی لە پزیشک و کارمەندانى نەخۆشخانەکە، سوپاسى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى کرد و دەستخۆشى لە ڕێکخراوى هێڤى کرد بۆ نۆژەنکردنەوەى نەخۆشخانەکە، کە خزمەتگوزارییەکى تەندروستییە گرنگ لەشارى هەولێر پێشکەش بە هاوڵاتییان دەکات.