بەشی منداڵە ناکامەکان و بەشێک لەهۆڵی نەشتەرگەری دواى نۆژەنکردنەوەیان کرایەوە
لە نەخۆشخانەی منداڵبوون..
بەشی منداڵە ناکامەکان و بەشێک لەهۆڵی نەشتەرگەری دواى نۆژەنکردنەوەیان کرایەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022.12.15، د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستى هەولێر، بە ئامادەبوونى نوێنەرى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى WHO و ژمارەیەک لە پەرلەمانتار و بەڕیوەبەرى نەخۆشخانەى منداڵبوون و ژمارەیەکى دیکە لەپزیشک و کارمەندانى نەخۆشخانەکە، لە ڕێورەسمێکدا دواى نۆژەنکردنەوەى بەشی منداڵە ناکامەکان و بەشێک لەهۆڵی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی منداڵبوونیان کردەوە، کە لەلایەن ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى و لەڕێگەى ڕێکخراوى هێڤى نۆژەنکراوەتەوە.
دواى کردنەوە و بەسەرکردنەوەى بەشی منداڵە ناکامەکان، پارێزگارى هەولێر ویڕاى پیرۆزبایی لە پزیشک و کارمەندانى نەخۆشخانەکە، تیشکى خستەسەر ئەوەى بوونى ئەم خزمەتگوزارییە تەندروستییە لەشاری هەولێر خزمەتێکى گرنگ پێشکەش بە هاوڵاتییان دەکات.