بەگوژمەى زیاتر لە (137 ملیۆن دینار) پرۆژەی چاککردنەوەی چواریانی عەنکاوە و قیڕتاوکردنی قۆناغی دووەمی شەقامی سورچیان لە جێبەجێکردندایە
بەگوژمەى زیاتر لە (137 ملیۆن دینار) پرۆژەی چاککردنەوەی چواریانی عەنکاوە و قیڕتاوکردنی قۆناغی دووەمی شەقامی سورچیان لە جێبەجێکردندایە
بهمهبهستی لهنزیكهوه ئاگاداربوون لهچۆنیهتی بهرێوهچوونی كارهكان، ئەمڕۆ شەممە 2022.12.17، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بهیاوهری هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانی پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و عبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری شارەوانیەکان، پڕۆژەی چاککردنەوە و قیرتاوکردنی چواریانی عەنکاوە و قیڕتاوکردنی قۆناغی دووەمی شەقامی سورچیانی بەسەرکردەوە، کە بەگوژمەى (137 ملیۆن و 900 هەزار دینار) لە سەر بودجەى پەرەپێدانی پارێزگاى هەولێر جێبەجێدەکرێت.
پارێزگاری هەولێر لە نزیکەوە لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان و پێداویستییهكانى كۆڵییهوه و ئەندازیاران و سەرپەرشتانى پڕۆژەکەشى ڕاسپارد لە ماوەى دیاریکراوە خۆیدا کۆتایى بەپڕۆژەکە بهێنرێت.
جێگەی باسە، پرۆژەی چاککردنەوە و قیرتاوکردنی چواریانی عەنکاوە و راخستنی چینی بایندەر بۆ شەقامی سورچیان بە گوژمەی (137 ملیۆن و 900 هەزار دینار) لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر جێبەجێدەکرێت، کە بریتیە لە 8800م2 بایندەر بۆ شە قامی سورچیان و 2280م2 بایندەر بۆ چواریانی عەنکاوە و ماوە تەواوکردنی پرۆژەکەش 30 ڕۆژە.