بەئامادەبوونی نوێنەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەرمی فەرماندە ئاکام عومەر بەخاک سپێردرا

بەئامادەبوونی نوێنەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەرمی فەرماندە ئاکام عومەر بەخاک سپێردرا

بەئامادەبوونی نوێنەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەرمی فەرماندە ئاکام عومەر بەخاک سپێردرا
ئێوارەی رۆژی شەممە 2022.12.17، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، نوێنەری ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کەسوکار و خانەوادەکەی، لەمەراسیمێکدا تەرمی فەرماندە ئاکام عومەر، فەرماندەی هێزی کۆماندۆی کوردستان لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد لەشاری هەولێر بەخاک سپێردرا.
لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی گەیاندە کەسوکار و خانەوادەی فەرماندە ئاکام و هیوای خواست خودای گەورە، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.