یاداشتنامەى لێکتێگەیشتن بۆ پڕۆژەى چاککردن و نۆژەنکردنەوەى شەقامى سەرەکى قەڵاى هەولێر واژووکرا

یاداشتنامەى لێکتێگەیشتن بۆ پڕۆژەى چاککردن و نۆژەنکردنەوەى شەقامى سەرەکى قەڵاى هەولێر واژووکرا

یاداشتنامەى لێکتێگەیشتن بۆ پڕۆژەى چاککردن و نۆژەنکردنەوەى شەقامى سەرەکى قەڵاى هەولێر واژووکرا
رۆژی سێشەممە 2022.12.20، ئومێد خۆشناو، پاریزگارى هەولێر و شێخ باز شێخ ڕەئوف بەرزنجى، خاوەنى کۆمپانیاى کار، بە ئامادەبوونی هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانى پارێزگار و نوێنەرى ڕێکخراوى یونسکۆ لەعێراق و بەڕێوەبەرى کۆمسیۆنى باڵاى بوژانەوەى قەڵات و سەید سدیق كەپرانی، بەڕێوەبەری ئەوقافی پارێزگای هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسان، لە سەر قەڵاى هەولێر، دواى تەواو بوونی پڕۆژەى نۆژەنکردنەوەى منارەى مزگەوتى گەورەى قەڵاى هەولێر لە سەر ئەرکى شێخ باز، یاداشتنامەى لێکتێگەیشتنیان بۆ پڕۆژەى چاککردن و نۆژەنکردنەوەى شەقامى سەرەکى قەڵاى هەولێر لە نێوان پارێزگارى هەولێر و شێخ باز، بەهاوبەشى ڕێکخراوى یونسکۆ و بەپاڵپشتیى یەکێتى ئەوروپا، واژووکرد.
بەر لە واژووکردنى یاداشتەکە، پارێزگارى هەولێر و خاوەنى کۆمپانیای کار، منارەى مزگەوتى گەورەى قەڵاى هەولێریان بەسەرکردەوە و پارێزگارى هەولێر سوپاسى شێخ بازى کرد کە وەک خێرخواز و کەسایەتیەکى دیارى شارى هەولێر شوێن پەنجەى لە زۆر بواردا دیارە، هەروەها دەستخۆشى لە کۆمسیۆنى باڵاى بوژانەوەى قەڵات کرد و پشتیوانى خۆى بۆ کارەکانیان دووپاتکردەوە.
پاشان هەریەک لە پارێزگارى هەولێر و شێخ باز شێخ ڕەئوف بەرزنجى، لەڕێو رەسمێکى تایبەتدا یاداشتى لێکتێگەیشتنى پڕۆژەى چاککردن و نۆژەنکردنەوەى شەقامى سەرەکى قەڵاى هەولێریان واژووکرد.