پارێزگاری هه‌ولێروكونسولی گشتی كۆریای باشوور له هه‌ولێر" گفتوگۆ له‌سه‌ر گرنگی دانی زیاتر به كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كه‌ن
پارێزگاری هه‌ولێروكونسولی گشتی كۆریای باشوور له هه‌ولێر" گفتوگۆ له‌سه‌ر گرنگی دانی زیاتر به كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كه‌ن
رۆژی سێشه‌ممه 12_20_2022 پارێزگاری هه‌ولێر ئومێد خۆشناو" له دیوانی پارێزگا پێشوازی له (چۆكی جۆنگ) كونسولی گشتی كۆریای باشوور له هه‌ولێر كرد.
له دیداره‌كه‌دا كونسولی گشتی كۆریای باشوور خۆشحاڵی خۆی به‌دیداری پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ربڕی و ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی به بڵند نرخاند كه هه‌وڵێر له سایه‌یدا به‌خۆیه‌وه‌ی ده‌بینێ و دووپاتیكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی زۆر ره‌زامه‌نده له‌سه‌ر سروشتی ئه‌و په‌یوه‌ندیه توندوتۆڵه‌ی له‌گه‌ل هه‌رێمی كوردستان بە گشتی و هەولێر بە تایبەتی به‌خۆیه‌وه‌ی ده‌بینێ. ناوبراو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه" كه كۆریا زۆری به‌لاوه مه‌به‌سته له‌سه‌ر ئاستی عێراق" شاری هه‌ولێر سه‌نته‌ری ده‌ستپێكی كاری كۆمپانیاكانی ئه‌وان بێت.
له‌به‌رامبه‌ردا پارێزگاری هه‌ولێر ئومێد خۆشناو" وێرای به‌خێرهێنانی (چۆكی جۆنگ) كونسولی گشتی كۆریای باشوور" جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و راستییه كرده‌وه كه وڵاتی كۆریا پێشتر له‌سه‌ر ئاستی سوپای زه‌یتون" هەروەها كۆمپانیای كۆیكاو ئێستاش له‌سه‌ر ئاستی كونسلگه‌ری" هه‌میشه خودان پرۆژه‌ی بونیادنه‌رو ستراتیژی بوونه" به‌تایبه‌تی له بواری په‌روه‌رده‌و فێركردن و كه‌رتی ته‌ندورستیی" هه‌روه‌ها هاوكارو كۆمه‌ك به‌خشی به‌رچاو بوونه له‌گه‌ل به‌شی قه‌یرانه‌كان له پارێزگای هه‌ولێر" پارێزگاری هەولێر هیوای خواست له‌مه‌ودواش ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانیان هه‌نگاوی پێشكه‌وتووتر به‌خۆیه‌وه ببینێ و به تیمی هاوبه‌ش دیراسه‌تی ئه‌و پرۆژانه بكرێ" كه شاری هه‌ولێر پێویستی پێانه" تاوه‌كو به‌یه‌كه‌وه مۆركی سه‌ركه‌وتن بۆ ساڵانێكی دوور‌و درێژ بنه‌خشێنین.
پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه له ئه‌جیندای پارێزگادا روونه زیاتر ئه‌وله‌ویه‌ت به به‌رهه‌می ناوخۆ‌و كه‌رتی تایبه‌تی ناوخۆ بدرێ، چ جای ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌رته تایبه‌تانه هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ل كۆمپانیای بیانیش هه‌بێ و به‌یه‌كه‌وه نه‌خشه بۆ كاری خزمه‌تگوزاری هاوبه‌ش دارێژن.
له كۆتایشدا كونسولی گشتی كۆریای باشوور له هه‌ولێر به‌رێزه‌وه به‌رێ خرا...