لە سەر فەرمانی سەرۆكی حكومەتى هەرێم، بەگوژمەى نزیکەى (6 ملیار دینار) بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە ناوەندى قەزایی عەنكاوە داندرا
لە سەر فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمرۆ دووشەممە 2023.1.16، هەریەک لە د.ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و ڕامى نورى، قائیمقامى عەنکاوە و سەرتیپ خالید، بەڕێوەبەرى گشتیى شارەوانییەکان و ژمارەیەکى دیکە لەبەرپرسانى ناوچەکە، لەڕێو رەسمێکدا بە گوژمەی (5 ملیار و 871 ملیۆن و 544 هەزار دینار) بەردی بناغەی 2 پرۆژەی خزمەتگوزاریی قیڕتاوكردنی شەقام و دروستكردنی شۆستە و ئاوەڕۆ و فراوانكردنی تۆڕی كارەبا لە ناوەندى قەزایی عەنكاوە بۆ گەڕەکى 128 داندرا.