بەفەرمانی پارێزگاری هەولێر 1000خێزان نەوتیان بۆ دابینکرا
لەسەر فەرمانی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، هەزار خێزانی خاوەن پێداویستی تایبەت نەوتیان بۆ دابینکرا.
بەرواری 25/1/2023 لەسەر فەرمانی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر هەزار خێزانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هاوکاریکران بەدابینکردنی بڕی چل لیتر نەوت بۆ هەر خێزانێک. بەسوپاسەوە هاوکاریەکە لەلایەن کۆمپانیای گەلیاوە دابینکرابوو.