بەردى بناغەى پڕۆژەی شەقامێکى 30 مەترى لە گەڕەکى سەربەستى دانرا
بە گوژمەى زیاتر لە (680 ملیۆن دینار) بەردى بناغەى پڕۆژەی شەقامێکى 30 مەترى لە گەڕەکى سەربەستى دانرا
ئەمڕۆ شەممە 2023.1.28، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکى شارەوانى هەولێر و جێگرى سەرۆکى شارەوانى و بەڕیوەبەرى شارەوانى شەش، بە گوژمەى (680 ملیۆن و 496 هەزار دینار) لە سەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر، بەردی بناغەی پرۆژەی دروستکردنی یەک سایدى شەقامێکی 30مەترى لە گەرڕەکی سەربەستی داندرا، کە بەشێوەى بەڵێندەرایەتى جێبەجێدەکرێت و ماوەى تەواوکردنى پڕۆژەکەش(180 رۆژە).
پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند: "وێڕاى پیرۆزباییمان لە دانیشتوانى گەڕەکى سەربەستى بۆ ئەنجامدانى ئەو پڕۆژەیە، کە درێژى شەقامەکە 1800 مەترە و وەکو قۆناغى یەکەم یەک سایدى ئەنجامدەدرێت و بە تەواوبونى خزمەتێکى زۆر بە دانیشتوانى ئەو گەڕەکە و شارى هەولێر دەگەێنێت، بەو هیواین ببێتە مایەى ڕەزامەندیى ئەو خەڵکەى کە شایەنى خزمەتکردنى زیاترن".