پارێزگاری هەولێر لە نزیکەوە بەدوادچوونى بۆ سۆراغى ئەو مێرمنداڵە کرد کە چوار رۆژە لە ماڵەوە دەرچووە و بێسەروشوێنە
ئەمڕۆ شەممە 2023.1.28، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى ههولێر، بە یاوەرى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکى شارەوانى هەولێر، بە مەبەستى بەدواداچوون و چڕکردنەوەى زیاترى هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەى ئەو مێرمنداڵەى کە چوار رۆژە لە ماڵەوە دەرچووە و بێسەروشوێنە، لەو شوێنەى کە دوجار ئەو مێرمنداڵەى لێبینراوە سەردانی بنەماڵەکەى کرد.
لەوبارەیەشەوە، تەواوى هێزەکانى پۆلیس، ئاسایشى ناوچەکە و بەرگرى شارستانى و تیمەکانى شارەوانى ڕاسپارد، کە ئەگەرچى هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ کەس و کارەکەیدابوونە لەگەڕان بۆ دۆزینەوەى ئەو مێرمنداڵە، هەوڵەکانى خۆیان زیاتر بخەنەگەڕ بۆ دۆزینەوەی ئەو مێرمنداڵە، بە باوک و کەس و کارى منداڵەکەشى ڕاگەیاند: "ئێمە کەس و کارى ئێوەین، ئێوە بەتەنها نین، هەرچی بەئێمە بکرێت بۆ هاریکاری و یارمەتیدانتان درێغی لێناکەین و تیمهكانى حكومهت لهگهڵتان بەردەوام دەبین تاکو ئەو مێرمنداڵە دەدۆزینەوە".
جێگەى باسە، ئەیوب ئەحمەد سەعدوڵڵا، ئەو منداڵە تەمەن 13 ساڵەیە، کە نیوەڕۆى ڕۆژى سێشەممەى هەفتەى ڕابردوو لە کەسنەزان لە ماڵ چۆتە دەر و تاوکو ئێستا بێ سەرشوێنە.