سەبارەت بە پێداویستی ئابووری پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا
ئەمڕۆ یەکشەممە 2023.2.26، بە سەرپەرشتی عهقید خهسرۆ غازی، بەرێوەبەری کاروباری ناوخۆى پارێزگا و بە ئامادەبوونى بەرێوەبەرانی سامانی ئاژەڵى، ڤێتەرنەری هەولێر، چاودیری بازرگانی هەولێر، بەرپرسی هۆبەى ئابووری ئاسایشی هەولێر، سەرۆکی کۆمەڵەی پەلەوەران، بەرێوەبەری گۆشتگەی هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە پرسی ئابووری و پێداویستییەکانی پارێزگای هەولێر ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لە بارەى گرفت و کێشە ئابوورییەکانی شاری هەولێر و پێداویستتیەکانی هاوڵاتیان کرا و پلان و ئامادەباشییەکان خرانە ڕوو.