هەولێر: هەولێك بۆ یەکتر ناسین و چاڵاکی هاوبەش
ئێوارەی ئەمرۆ سێشەممە 28-2-2023 بە ئامادەبوونی فازل میرانی بەرپرسی دەستەیی کارگێری پارتی دیموکراتی كوردستان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاو لە رۆشنبیرو نووسەرو ئەکادیمیست و مامۆستایانی زانکۆو لێکۆلەرەوان، بەرنامەیەکی تایبەت بە ناونیشانی یەکتر ناسینی زیاتر و کارو چاڵاکی هاوبەش لە لایەن بەشی دیراسات و پێگەیاندنی پارتی لە هۆتێل شیراتۆن رێکخرا …
مەبەست لە سازدانی ئەو دیدارە کراوەدا لێکتر نزیکبوونەوەی خاوەن پەیام و خودان فیکرو قەڵەم بە دەستانی ئەکادیمی بوو تاوەکو بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ دارێژراو بیرۆکەکانیان گەڵالە بکرێن و سەرەنجام خزمەتی ئامانجی باڵای پرۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستان بکەن و خزمەتی گشتی زێدی کوردی پێ بکرێ …
بە جۆرێك هەوڵەکان لە ئەجیندای پاکێجێکدا بەشێوەیەکی بەرنامەدار بکەونە واری پراکتیکەوە ….