ڕاگه‌یندراوێک له‌ ناوه‌ندی قه‌یرانه‌کانی پارێزگای هه‌ولێر

ڕاگه‌یندراوێک له‌ ناوه‌ندی قه‌یرانه‌کانی پارێزگای هه‌ولێر

پارێزگای هەولێر پلانێکی تۆکمەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لافاو و پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان جێبەجێ کرد.
دوا بەدوای ئەو ئاگادارکردنەوەی،کە لەلایەن کەشناسی لەچەند ڕۆژی ڕابردوو درا، تایبەت بەهاتنی شەپۆڵێکی قورسی باران بارین لەپارێزگای هەولێر،کە مەترسی درووستبوونی لافاوی هەیە، ڕاستەوخۆ بەسەرپەرشتی بەڕێز پارێزگاری هەولێر کۆبوونەوەی ژووری ئۆپەراسیۆن ئەنجامدرا و پلانێکی تۆکمە بۆ ئامادەباشی و ڕووبەڕووبونەوەی لافاو داڕێژرا....
تیمەکانی شارەوانی و ئاو و ئاوەڕۆ و ئاودێری سەرەڕای ئەوەی ،کە چەندین مانگە خەریکی ئامادەباشین، لەو چەند ڕۆژە بەبەردەوامی لەسەر شەقامەکانن و ڕێگری لەگیرانی مەنهۆڵ و ڕێڕەوەکانی ئاو دەکەن.
ڕاگەیاندنی ژمارەی تەلەفۆنی تایبەت بە سنووری شارەوانییەکان بۆ هەر هاوڵاتیەک، کە هەر گرفتێکی هەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان هەماهەنگی تەواو دەکات لەگەڵ لایەنەکان و لەسەر فەرمانی بەڕێز پارێزگار ئامێری پێویست لەتەواوی شوێنەکان جێگیرکران و تیمەکانی بەرگری شارستانی و تەندرووستی و خۆبەخشەکان و تیمی وەڵامدانەوەی خێرای مرۆیی و دەزگای خێرخوازی بارزانی …. خرانە ئامادەباشی تەواوەوە لەئەگەری ڕوودانی هەر بابەتێکی نەخوازراو.
لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر چەندین هۆتێل و مۆتێل بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیان لەحاڵەتی پێویست دیاریکران.
ئامێرەکانی گواستنەوە لەڕێی دەزگای خێرخوازی بارزانی دابینکران و ...
تیمەکانی بە هاناوەچوون و یەکەکانی زێرەڤانی خرانە ئامادەباشیەوە.
سوپاس بۆ خوای گەورە کە سەرەڕای ئەو شەپۆڵە بەهێزەی ماوەی چەندین ڕۆژە ناوچەکەمانی گرتۆتەوە تاوەکو ئێستا توانراوە لەسەر هیلاکی تیمە ماندوونەناسەکان و بەپێی پلانی بەڕێز پارێزگار باروودۆخەکە تاڕادەیەکی باش کۆنتڕۆڵ بکرێت. سوپاس بۆ ماندووبوونی هەموو لایەک، بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر