پارێزگاری هه‌ولێر: پیشه‌نگای شێوه‌كاری تایبه‌تی هونه‌رمه‌ند (ره‌زوان قادر)ی كرده‌وه
پارێزگاری هه‌ولێر: پیشه‌نگای شێوه‌كاری تایبه‌تی هونه‌رمه‌ند (ره‌زوان قادر)ی كرده‌وه
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی 5_6_2023 له ژێر چاودێری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له ناوه‌ندی باڵای هه‌ولێری یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان" پیشه‌نگای شێوه‌كاری تایبه‌تی هونه‌رمه‌ند (ره‌زوان قادر ره‌حمان) كرایه‌وه" كه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتی ده‌كراو خودی پیشه‌نگایه‌كه‌ش به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ژینگه ئاماده كرابوو...
هونه‌رمه‌ند له پیشه‌نگایه‌كه‌یدا چه‌ندین وێنه‌و تابلۆی نایابی سروشتی دڵرفێنی كوردستانی كێشابوو" كه هونه‌رمه‌ند لێهاتووانه به ره‌نگاو ره‌نگی نه‌خشاندبووی ...
شایه‌نی باسه هه‌ر له‌و رێ‌و ره‌سمه‌دا فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێر دامه‌زراندنی 20 ده‌رچووی كۆلێژی ژینگه‌ی به‌شێوه‌ی گرێ به‌ست راگه‌یاند" كه دابه‌شی سه‌ر پرۆژه ژینگه‌یه‌كانی شاری هه‌ولێر ده‌كرێن" تاوه‌كو رۆڵی خۆیان له جوانتر كردنی ژینگه‌ی شاری هه‌ولێر ببینن.